ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی تانه‌كان و ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی راگه‌یاند
هەولێر – تایبەت بەKDP.info/دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك لایه‌ن و كیانی سیاسی تانه‌یان له ئه‌نجامه راگه‌یه‌نراوه‌كانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا‌و ئه‌و تانانه‌ش پێشكه‌ش به دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا، ده‌سته‌ی ناوبراو وه‌ڵامی تانه‌كان و ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی راگه‌یاند.
له كۆتاییشدا ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیاری دا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌ره‌لمانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2013 له‌سه‌ر ئاستی كیان و پاڵێوراوه‌كان.
ده‌قی بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان:
ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم - كوردستانی عێراق له رێكه‌وتی 28/10/2013 كۆبووه‌وه، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری به‌ڕێز هوشیار محمد گاهر اتروشی و ئه‌ندامێتی دادوه‌رانی به‌ڕێز صبحی علی هرزانی و حاجی محمد گاهر كه رێگه دراون به دادگایی كردن به‌ناوی گه‌له‌وه و ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌یان ده‌ركرد:
دوای وردبوونه‌وه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تانه‌كان له ئه‌نجامی دوا هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان – عێراق له 21/9/2013 كه پێشكه‌شكرابوو له‌لایه‌ن كیانه سیاسیه‌كانی به‌شداربوو له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌م ده‌سته‌یه بڕیاری دا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2013 له سه‌ر ئاستی كیان و پاڵێوراوه‌كان كه راگه‌یه‌نراوه له رۆژنامه ناوخۆییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان- ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران به‌م بڕیاره بۆ زانین بڕیار له‌سه‌ر تانه‌كان دراوه له كاتی یاسایی دیاریكراو دوای هه‌ژماركردنی ماوه‌ی پشووی فه‌رمی و ئه‌م بڕیاره به رێكه‌وتن راگه‌یه‌نرا له 28/9/2013.
هوشیار محمد طاهر اتروشی/ سه‌رۆك
صبحی علی هرزانی / ئه‌ندام
حاجی محمد طاهر /ئه‌ندام




