٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر - KDP.info/  لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت و گۆڕینی ئەو تابلۆیانە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست پێدەكەن، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر فازڵ حاجی حوسێن  به‌   KDP.infoراگه‌یاند: لە ئێستادا سەرجەم ڕێككارەكانی دووبارە دروستكردنەوەی تابلۆی ژمارەكانی ئۆتۆمبێلمان لە شاری هەولێر ئامادە كردووە و سەرقاڵی دواین  ڕێككارە كارگێڕییەكانین كە ئێستاكە حكوومەتی عیراقی دوا بڕیاری لەسەر نەداوە. هەروەها گوتیشی: گۆڕینی ئەو تابلۆیانە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست پێدەكەن و هیچ ئۆتۆمبێلێك لە 5 ژمارە زیاتری نابێت و پاشانیش دەبێتە ڕیزبەندی بەپێی پیتەكانی نووسین وەك(A.B.C.D.F…..) و لەگەڵیشیاندا ژمارە بوونی هەیە.لەكۆتاییشدا بەرێوەبەری ڕأگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر گوتی: گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل هەموو عیراق دەگرێتەوەو لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەڵمانییەوە جێبەجێ دەكرێت و لە ئێستاشدا بۆ شاری هەولێر سەرجەم ئامێرەكانی چاپكردن و دروستكردنی تابلۆی ژمارەكان هاتوون و تەنها ماوەتەوە بكەوینە كاركردن بۆ بڕیاری گۆڕینی تابلۆی ژمارەكانی ئۆتۆمبێل.

هەواڵی پەیوەندیدار