سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌وشی ته‌ندروستی تێک ده‌چێت

تورکیا - KDP.info/ عه‌بدوڵا گوڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌هۆی تێكچونی له‌ناكاوی باری ته‌ندروستییه‌وه به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له ویلایه‌تی (قیسری) له ناوه‌ڕاستی توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و دواتر له ئه‌نقه‌ره سه‌ردانی ناخۆشخانه‌ی کردووه ، ئاژانسی (جیهان)ی توركی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی کۆماری تورکیا بڵاویكرده‌وه، عه‌بدولا گوڵ كاتێك له‌زێدی له‌دایكبوونی خۆی بووه له ناوچه‌ی (قیسری) به‌هۆی سه‌رمایه‌كی سوكه‌وه ته‌ندروستی تێكچووه.دواتر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی کردووه و رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆکراوه ، وه‌ک ئاژانسه‌که باسی لێوه‌کردووه به‌رنامه‌ی گه‌شته‌که‌ی سه‌رۆک کۆمار خۆی له به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنک دا ده‌بینێته‌وه یه‌کێک له‌و شوێنانه‌ش شاری قیسری زێدی له‌دایک بوونی له‌تورکیا بووه به‌ڵام به هۆی تێکچوونی باروودۆخی گه‌شته هه‌ڵوه‌شایه‌وه سه‌رۆک کۆمار گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌نقه‌ره.




