٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زێباری لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی قەیرانی سوریا تاوتوێکرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info‌ / ھۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی قەیرانی سوریا و گرێدانی کۆنگرەی جنێڤ ٢ گەنگەشە دەکەن.وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بریت ماگریک و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رۆبەرت ستیفن بیکرۆفت کۆبوویەوە، لە کۆبوونەوەکاندا باسیان لە قەیرانی سوریا و ئەو پرسوڕایانەی بۆ بەستنی کۆنگرەی جنێڤ ٢ لەئارادان کرد.لەراگەیەنراوێکی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە کۆپییەکەی دەست KDP.infoکەوتووە، هۆشیار زێباری لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی بە بریت ماگریک کەوتووە و بارودۆخی سیاسی و ھەرێمی بەتایبەت قەیرانی سوریا و ئامادەکاریەکانی بەستنی کۆنگرەی دووەمی جنێڤ بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی ئاشتییانە بۆ ئەو قەیرانە تاوتوێ کردووە.بەپێی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا باس لە ئەنجامی سەردانەکەی ئەمدواییەی زێباری بۆ ئەنقەرە و ھەندێ بابەتی جێبایەخی ھاوبەش کراوە، ئەمە جگە لە پێداچوونەوە بە کارنامەی سەردانەکەی دووسبەی سێشەممەی نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا.ھێشتا کاتی بەستنی کۆنگرەی جنێڤ ٢ روون نیە، لەکاتێکدا ھەندێ لە بەرپرسانی عەرەب باس لەوە دەکەن کۆنگرەکە لە ٢٣ی مانگی داھاتوو (نۆڤەمبەر) دەبەسترێ، مارتن نیسیرک گوتەبێژی رەسمی بەناوی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دووشەممەی رابردوو رایگەیاند، ھێشتا کاتی بەستنی کۆنگرەکە دیاری نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار