په‌رله‌مانی کوردستان: ئیدانه هێرشکردنه سه‌ر خاوه‌نی که‌نالی ئێن ئار تی ده‌که‌ین

هه‌ولێر – تایبه‌ت به KDP.info/ چه‌ند رۆژێک پێش ئێسته له شاری سلێمانی به چه‌ک هێرشیان کرده سه‌ر شاساور عه‌بدولواحد خاوه‌نی که‌نالی ئێن ئار تی و بریندار بوو. له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانی کوردستان ئیدانه نامه‌یه‌کی بڵاکرده‌وه، که دانه‌یه‌کی نێردراوه بۆ KDP.info. ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: بەتوندی ئەو هێرشە نارەوایەی سەر بەرێز شاسوار عبدالواحد خاوەنی كەناڵی ئێن ئار تی ئیدانە و مەحكوم دەكەین كە بەهەموو شێوەیەك پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤ و ئەو ئازادی رادەربڕینەیە كە ئەمرۆ هەرێمی كوردستان لەسایەی ئەزمونی حوكمرانی خۆی دا كرانەوەیەكی بەرچاوی لەبواری میدیا و دەربڕینی راو رای بەرامبەر بەخۆوە بینیوە و مایەی شانازیە،
ئێمە لەكاتێكدا هیوای چاكبونەوە بۆ بەرێز شاسوار عبدالواحد دەخوازین، داوا لەلایەنە پەیوەندارە ئەمنیەكانی پارێزگای سلێمانی دەكەین كاری جیددی بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و پێشكەشكردنی بە دادگاكانی كوردستان دا بكەن بۆ ئەوەی بەسزای رەوای خۆیان بگەن.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
28/10/2013




