ئهنجامی تاقیكردنهوهی 12ی ئامادهیی بهمشێوهیه وهردهگیرێتهوه

قوتابی و خوێندکارانى دوازدەى ئامادەیی لە رێگەى وێب سایتی "ئەزموون دۆت کۆم"ـەوە دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە
سەرچاوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە دووپاتی کردەوە، لە رۆژانی داهاتوو ئەنجامی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی ئامادەیی لە سەرجەم بەشەکانی "زانستی، وێژەیی، پیشەیی، مامانی، نەخۆشیاری، خوێندنی ئیسلامى، بەیتاڵی" لە رێگەى وێب سایتی "ئەزموون دۆت کۆم"رادەگەیەندرێت.
لەم بارەیەوە خاتوو هاجەر داوود بەڕێوەبەرى راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، ئەمساڵ لە رێگەى وێبسایتی http://www.azmwn.com کە وێب ساێتێکی تازەى وەزارەتەو تایبەتە بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی، لەو ماڵپەڕە ئەنجامەکان بڵاودەکرێتەوەو قوتابی و خوێندکاران لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان دەتوانن راستەوخۆ لە رێگەى ئەم وێب سایتەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان بزانن، ئێستا ئەم وێبسایتە کەوتۆتەکار و چاوەڕێی داخڵکردنی داتاو ئەنجامی ئەزموونەکان دەکەین.




