٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای عەدل بەرپرسیاریەتی خۆی لە كوشتنی پاسەوانەكانی سراوان راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

ئێران – KDP.info/ گروپی بەناو سوپای عەدل رایگەیاند كە ئەندامانی لە ئۆپۆراسیۆنێكدا دەیان پاسداری ئێرانیان كوشتووە و ئێرانیش زیانەكانی ئەو كردەوەیەی بە كوشتنی 20 پاسەوانی مەزەندەكرد.

لەوبارەیەوە گروپی بەناو سوپای عەدل لە بەیاننامەیەكدا بەرپرسیاریەتی هێرشەكەی سەر پاسەوانەكانی سنووری لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی لە ئەستۆ گرت و بە هێرشێكی پیرۆز و سەركەوتوویان وەسفكرد.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە تاوانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە خاكی سوریا و ئەو زۆلمەی كە لە خەڵكی سوننەی ئێران دەكات؛ جێگەی قبوولكردن نییە و راشیگەیاندووە كە ئەگەر سوپای پاسداران لە خاكی سوریا نەكشێتەوە؛ هێرشەكانیان بۆ ناو شارەكان دەگوازنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار