سەباحەت تونجەل بۆوە سەرۆكی ھەدەپە

ئەنقەرە – KDP.info/ هەدەپە لە كۆنگرەی دامەزراندنی خۆیدا هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی ستافی ئۆرگانەكانی پارتەكە ئەنجام دا و سەباحەت تونجەل پەرلەمانتاری پێشووی بەدەپەی بە سەرۆكی هەدەپە هەڵبژارد.
بەپێی هەواڵی ئەنادۆلۆ هەدەپە لە كۆنگرەی دامەزراندنی خۆیدا هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی ستافی ئۆرگانەكانی پارتەكە ئەنجامدا و سەباحەت تونجەل پەرلەمانتاری پێشووی بەدەپەی بە سەرۆكی هەدەپە هەڵبژارد.
٧٤ نوێنەر بەشداریی هەڵبژاردنیان كرد و ٨٠ ئەندامی سەرەكیی پارتەكەیان هەڵبژارد، لەوانە:
ئەرتوغرول كوركچو، ئەمرە یاڵچن، سڕی سورەییا ئۆندەر، دۆغاجان یڵماز، لەڤەند توزەل، عەلی ئۆروچ، ئایهان بیلگەن، فەرهاد تونچ، كارابێت پایلان، گەنجای گورسۆی، ساڵمان قەیا،یاڤوز ئۆنەن، مگردیچ مارگۆسیان، ئەرۆڵ قاترجی ئۆغلو، یووردوسەڤ ئۆزسۆكمەنلەر، فاتما گۆك، فاتۆش گونەی، هودا قەیا، رەمزی ئالتنپۆڵاد.




