15 رۆژ بێ هەواڵی لە نامیق مەحمودی زیندانی سیاسیی كورد

ئێران – KDP.info/ پانزده رۆژ لەمەوبەر زیندانی سیاسیی كورد نامیق مەحموودی بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر شوێنی ناوبراو نییە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی هرنا؛ نامیق مەحموودی 62 ساڵە و لە زیندانی كەرەج بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە . خزمێكی ناوبراو رایگەیاند كە زۆر نیگەرانی رەوشی تەندروستی ناوبراون و نازانن بۆ كوێ گواستراوەتەوە.
نامیق مەحموودی رۆژی چوارشەممەی تشرینی ساڵی رابردوو لەلایەن ئیتلاعاتی سەنەندەج دەستگیركراوە و دواتریش رەوانەی گرتوخانەی كەرەج كراوە.




