خۆپیشاندان لە مۆسكۆ بۆ ئازادیی زیندانیانی سیاسی

مۆسكۆ – KDP.info/ هەزاران كەسی بەرهەڵستكاری ڤلادمیر پۆتن سەرۆكی رووسیا لە خۆپیشاندانێكدا لە مۆسكۆ داوای ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی كرد.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی یۆریۆنیوز خۆپیشاندەران دروشمی پۆتن دزە و دەبێ زیندانیانی سیاسی ئازاد بكرێن. چالاكوانێكی سیاسی رایگەیاند كە پۆتن لەوە دەترسێت كە سەرۆكەكانی ئەورووپا بەهۆی گەندەلییەكانی ئەو نەیەنە ئۆلەمپیكی وەرزشی .
ئەم خۆپیشاندانە بە یەكێك لە گەورەترین خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە دژی دەسەڵاتی ڤلادمیر پۆتن هەژمار دەكرێت.




