ئەحمەد داود ئۆغڵو: پەیەدە نوێنەرایەتی كوردانی رۆژئاوا ناكات

ئەنقەرە- KDP.info/ وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو رایگەیاند سیاسەتی توركیا لە بەرامبەر سوریا سیاسەتێكی سەردەمییانەیە و ئارمانجی توركیا ئەوەیە گەلانی سوریا لە نێو ئازادی و دیموكراسیدا بژین.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی بیانێت بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ئەنقەرە باسی بارودۆخی سوریای كردووە و رایگەیاندووە كە سیاسەتی توركیا لە بەرامبەر سوریا سیاسەتێكی سەردەمییانەیە و ئامانجی توركیا ئەوەیە گەلانی سوریا لە نێو ئازادی و دیموكراسیدا بژین.
ئەحمەد داود ئۆغڵو لە بارەی هاوكاری كردنی گروپە توندەڕەوەكانیشەوە رایگەیاندووە كە توركیا هاوكاری هیچ جۆرە گروپ و پێكهاتەیەكی چەكداری توندڕەوی نەكردووە و ئەو شتانەی كە دەگوترێن پرۆپاگەندەن و دوورن لە راستی.
داود ئۆغڵو باسی سیاسەتی پەیەدەیشی كردووە و رایگەیاندووە كە پەیەدە دەڵێ من نوێنەری راستەقینەی كوردانی رۆژئاوام، ئەمە تەنیا قسەیە چونكە لە راستیدا پەیەدە نەتەنیا نوێنەرایەتی هەمووی كوردانی رۆژئاوا ناكات بەڵكو بەشێكی زۆری كوردانی رۆژئاوا بە دەست زۆڵمی پەیەدەیەوە دەناڵێن




