٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆپۆزسیونی سوریا نایەوێت ئێران بەشداری كۆنفرانسی جنێڤ دوو بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەتای- KDP.info/ گوتەبێژی ئۆپۆزسیونی سوریا لوئەی سافی رایگەیاند كە نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆماری عەرەبی بۆ سوریا هەوڵ دەدات تا ئێران بەشداری لە كۆنفرانسی جنێڤ دوو بكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە گوتەبێژی ئۆپۆزسیونی سوریا لوئەی سافی رایگەیاندووە كە ئەوان وەكو ئۆپۆزسیونی سوریا نایانەوێت ئێران بەشداری لە كۆنفرانسی جنێڤ دوو بكات، چونكە رژیمی ئێران هاوكاری و پاڵپشتی رژیمی سوریا دەكات.

سافی جەختی لەوە كردووەتەوە كە نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەبی بۆ كاروباری سوریا ماوەیەكە سەرقاڵی خۆشكردنی زەمینە بۆ بەشداریكردنی ئێران لە كۆنفرانسی جنێڤ دوو، بەڵام ئێمە وەكو ئۆپۆزسیونی سوریا نامانەوێت ئێران بەشداری ئەو كۆنفرانسە بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار