كەمال بۆرقای: پەكەكە ئاستهنگه لە بەردەم كۆنگرەی نەتەوەیی

سوید- تایبهت به KDP.info/ سەرۆكی گشتی پارتی ماف و ئازادی (هاكپار) كەمال بۆرقای رایگەیاند كەكۆنگرەی نەتەوەیی كورد هەنگاوێكی میژووییە بۆ كورد,بەڵام بە هۆی هەڵوێستی پەكەكەوە ئەگەری سازنەدانی ئەو كۆنگرەیە لە ئارادایە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی هاكپار بڵاویكردەوە كە سەرۆكی هاكپار كەمال بۆرقای رایگەیاندووە، هەڵوێستی پەكەكە لە بەردەم سازدانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ئاستەنگە و ئەگەری ئەوە هەیە بە هۆی هەڵوێستی پەكەكەوە ئەو كۆنگرەیە نەبەسترێت.
كەمال بۆرقای ئاماژەی بەوە كردووە كە چەند مانگێكە شەڕ و توندوتیژی راوەستاوە و ئەمەیش دەرفەتێكی گرنگە بۆ حكومەت و گەلی كورد كە بتوانن بە دیالوگ پرسی كورد چارەسەر بكەن، بۆیە نابێت ئەو دەرفەتە مێژووییە لە دەست بدەن.
بۆرقای جەختی لەوە كردووەتەوە كە دەبێت پەكەكە سوربێت لە سەر دانانی چەك و كۆتایی هێنان بە شەڕی چەكداری چونكە شەڕی چەكداری خزمەتی دۆزی كورد ناكات.




