٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕ و پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی توركیا بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  ئەو خۆپیشاندانەی قوتابیانی زانكۆی ته‌كنیكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەنقەرە كە هەفتەی رابردوو دەستی پێكردبوو بەردەوامە و رۆژی یەكشەممە بە هۆی پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران 10 خۆپیشاندەر برینداربوون.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی رادیكاڵ بڵاویكردەوە كە خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆی تەكنیكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەنقەرە كە بۆ ئیدانەكردنی بڕینی دار بۆ دروستكردنی رێگاوبان دەستی پێكردبوو، بەردەوامە.

خۆپیشاندانەكە پێی ناوەتە رۆژی شەشەمی خۆی و لە رۆژانی سەرەتایی خۆپیشاندانەكاندا پۆلیس دژایەتی خۆپیشاندەرانی نەدەكرد، بۆیە خۆپیشاندانەكان بەرفراوانتر بوون.

رۆژی یەكشەممە جارێكی دیكە خۆپیشاندان لەبەردەم زانكۆ تەكنیكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێكردەوە و قوتابییە خۆپیشاندەرەكان بە گوتنەوەی درۆشمی : رێگاوبانمان ناوێت، دار مان دەوێت: دەستیان بە خۆپیشاندان و هێرش كردە سەر پۆلیس و پاسەوانەكان ، دواتر پۆلیسیش هێرشی كردە سەر خۆپیشاندەرەكان و شەڕ و پێكدادان هاتە ئاراوە و بە هۆیەوە 10 خۆپیشاندەر بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار