نێچیرڤان بارزانی به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستكردن به پڕۆژه‌ی داون تاونی هه‌ولێر ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ى ئۆكتۆبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستكردن به پڕۆژه‌ی داون تاونی هه‌ولێردا كرد كه له لایه‌ن كۆمپانیاى به‌ناوبانگى ئیماراتى ئه‌لئیعماره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌كانى هه‌ولێر، كوردستان، عیراق و ناوچه‌كه و به هه‌زاران یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون و مۆڵ و تاوه‌ر و هۆتێل و ته‌لار و ئۆفیس و دوكان و شوێنى گه‌شتیارى له‌خۆى ده‌گرێت و به هه‌زاران ده‌رفه‌تى كار له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵ ونوێنه‌رانی ووڵاتانی بیانی و پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نكاران ئاماده‌ی بوون، سه‌ره‌تا سه‌رۆك وه‌زیران نموونه‌یه‌كى بچووككراوه‌ى پڕۆژه‌كه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه و له لایه‌ن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌ببار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆمپانیای ئه‌لئیعمارى جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه‌وه، ڕووبه‌ر و پێكهاته‌ى پڕۆژه‌كه‌ى بۆ نێچیرڤان بارزانى ڕوون كرده‌وه.
پاشان له له‌په‌یڤێكدا ئه‌لعه‌ببار وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ڕوونى كرده‌وه كه پاڵپشتیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پڕۆژه‌كه‌یان به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه بۆ بیری فراوان و سه‌ركه‌وتووی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و دووپاتی كرده‌وه زۆر لایه‌نی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و دوبه‌یدا هه‌یه و پڕۆژه‌كه‌یانی به هۆكارێك بۆ پێشكه‌وتنی هه‌ولێر و هه‌رێم به‌گشتی له‌قه‌ڵه‌م دا، به‌و پێیه‌ی ده‌بێته دڵی شار و له ناوه‌ڕاستیدا ده‌بێت و دوو تاوه‌ری گه‌وره‌ش ده‌گرێته خۆى، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكارێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار.
دواى ئه‌وه نێچیرڤان بارزانى له وته‌یه‌كدا سوپاسی به‌شداریكردنی كونسولانی بیانی و ئاماده‌بوونیان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ هه‌موو كوردستان هیچ له‌وه خۆشتر نیه باسی نوێبوونه‌وه و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ووڵات بكه‌ین، چونكه كوردستان وێرانكاری و تێكدانی زۆری دیوه، بۆیه له هه‌موو لایه‌ك زیاتر نرخی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ووڵات ده‌زانێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شوێنی پڕوژه‌كه ده‌بێته یه‌كێك له خۆشترین شوێن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ده‌بێته جێی شانازیی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ش.
سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كاركردنی كۆمپانیای ئه‌لئیعمار له كوردستان كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی بیناسازی له جیهان و گه‌وره‌ترین تاوه‌ری له جیهاندا دروست كردووه، نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگبوونی كوردستان و هه‌ولێره كه وای لێده‌كات ببێته هێزێكی گه‌وره‌ی ئابووری.
هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ژماره و پێكهاته‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه له خۆیدا هێمایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی چه‌ند گرنگه و ڕووبه‌ره ئاواكارییه‌كه‌ی بریتیه له 1 ملیۆن و 800 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه، له‌وه‌ش 541 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌ی بۆ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ته‌رخان ده‌كرێت و 15 هه‌زار كه‌س ده‌توانن تیایدا نیشته‌جێ ببن و 15 هه‌زار مه‌تریش ده‌كرێته ئۆفیس و 50 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه بۆ مۆڵێكی مۆدێرن ته‌رخان ده‌كرێت، 75 هه‌زار مه‌تریش ده‌كرێته دوكان، ئه‌مه جگه له هه‌بوونی 3 هۆتێلی 5 ئه‌ستێره‌یى و 40 %ی ڕووبه‌ری پرۆژه‌كه‌ش بۆ سه‌وزایی ته‌رخان كراوه.
هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكارێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار بۆ 35 هه‌زار كه‌س و داهاتی زۆر بۆ هه‌رێمى كوردستان دروستده‌كات به ڕاكێشانی گه‌شتیار و سه‌رمایه‌ی زیاتر و فه‌راهه‌مكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ گه‌شتیاران.

| بۆ من و بۆ هه‌موو خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م هیچ له‌وه خۆشتر نییه كه باسی پێشكه‌وتنی نوێ بكه‌ین له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵات‌دا |

| ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌نده‌ی بكرێت زیاتر بایه‌خ به گونده‌كانی كوردستان بده‌ین |
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانى ئاشكرای كرد كه به‌پێی دوایین لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان و عیراق به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگای ڕاندی ئه‌مه‌ریكی، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان دابه‌زیوه و بۆته 3.5% و له ساڵی 2007 دا 4.7 % بوو. له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ئێستا ڕێژه‌ی هه‌ژاری 19%یه، ئه‌مه‌ش زیاتر هانی حكوومه‌ت ده‌دات كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی كه‌مده‌رامه‌تان بكات به‌تایبه‌تی گوندنشینان كه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردوو ڕێژه‌یان 70% بوو، دواتر بۆ 30 % كه‌م بۆته‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم گرنگییه‌كى به‌رچاو به پڕۆژه بچووكه‌كان ده‌دات، چونكه سه‌لمێنراوه كه ده‌بنه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی تاك.
وتارى سه‌رۆك وه‌زیران له له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستكردن به پڕۆژه‌ی داون تاونی هه‌ولێر

به ناوی خوا،
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز، میوانه خۆشه‌ویسته‌كان،
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن به‌سه‌ر چاو،
له ده‌سپێكردندا ده‌مه‌وێ به‌خێرهاتنێكى گه‌رمى براى خۆشه‌ویستم كاك محه‌مه‌د عه‌ببار بكه‌م كه ئه‌مڕۆ ته‌شریفى هێناوه بۆ ئێره، سوپاسى بكه‌م و به‌خێرهاتنى بكه‌م بۆ هه‌ولێر، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌شداربوونى كونسولانى بیانى له هه‌ولێر ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ى كه هاتوون و لێره ته‌شریفیان هێناوه. هه‌مووتان به‌خێر بێن به‌سه‌ر چاو.
بۆ من و بۆ هه‌موو خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م هیچ له‌وه خۆشتر نییه كه باسی پێشكه‌وتنی نوێ بكه‌ین له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وڵات‌دا، ئێمه زیاتری هه‌مووان وێرانكارى و تێكدانمان بینیوه له‌م ووڵاته له به‌رامبه‌ر ماڵ و گوند و شار و ووڵاته‌كه‌مان، بۆیه‌ش زیاتری هه‌موو لایه‌ك ئێمه نرخى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ووڵاتێك ده‌زانین چۆنه.
ئه‌مڕۆ لێره‌دا له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره وه‌ستاوین، ئێره دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه ده‌بێته یه‌كێك له خۆشترین شوێنه‌كانی كوردستان و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش كه هه‌موومان شانازی به جوانی و گرنگییه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ هه‌زاران خێزان. ئێره ده‌بێته شوێنێك له هه‌ولێر كه جێى شانازى ده‌بێت بۆ كوردستان و بۆ هه‌موو عێراق وه‌كوو ووڵات.
كۆمپانیای ئیعمار یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانى بیناسازیی جیهان و گه‌وره‌ترین بورجی له جیهاندا دروستكردووه له شاری دوبه‌ی و خاوه‌نی سه‌رمایه و پڕۆژه‌ی یه‌كجار زۆره له جیهاندا. ئه‌مڕۆ كه كۆمپانیای ئیعمار كوردستانی هه‌ڵبژاردووه بۆ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نوێ، نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگبوونی هه‌ولێر و كوردستانه، هاوكات ده‌بێته هێزێكی تر‌ى ئابووری له هه‌رێمى كوردستاندا.
(پڕۆژه‌ی ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر) كه كۆمپانیای ئیعمار لێره ده‌ستیپێده‌كات، ژماره و پێكهاته‌كانی پێمان ده‌ڵێت پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه كه ڕووبه‌ری ئاواكارییه‌كه‌ی بریتییه له 1 ملیۆن و 800 هه‌زار مه‌ترى چوارگۆشه، كه 541 مه‌تر چوارگۆشه‌ی بۆ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ته‌رخان ده‌كرێت و 15 هه‌زار كه‌س ده‌توانن تێیدا نیشته‌جێ ببن، 715 هه‌زار مه‌تر ده‌كرێته ئۆفیس، هه‌روه‌ها 150 هه‌زار مه‌ترى چوارگۆشه‌ی بۆ مۆڵێكی مۆدێرن ته‌رخان ده‌كرێت و 75 هه‌زار مه‌تری ده‌كرێته دوكان، 3 هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ی تێدا ده‌بێت. ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجه كه 40%ی ڕووبه‌ری گشتیی پڕۆژه‌كه ته‌رخان كراوه بۆ سه‌وزایی و خزمه‌تگوزاری. ئه‌وه‌ی زۆرتریش گرنگه له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌رفه‌تی كار بۆ 35 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌و پڕۆژانه گرنگن چونكه داهاتێكی زۆر بۆ ووڵاته‌كه‌مان دروست ده‌كه‌ن، به ڕاكێشانی گه‌شتیاری زۆرتر و فه‌راهه‌مكردنی شوێنی حه‌سانه‌وه بۆ هاووڵاتیانمان، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی زۆری كاركردن له‌م ووڵاته‌دا ده‌ڕه‌خسێنن. لێره‌شدا به پێویست ده‌زانم بانگه‌وازی هه‌موو گه‌نجانی كوردستان بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن و فێری پیشه‌ی جیاواز ببن.
پاره‌یه‌كی زۆر له ووڵاتی ئێمه ده‌چێته ده‌ره‌وه به هه‌ندێ كار كه گه‌نجانی ئێمه زۆر باشتر ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه جۆرێك له‌خۆدوورگرتن هه‌یه له‌لایه‌ن گه‌نجانی ئێمه له كاركردن له كه‌رتی تایبه‌تدا، له كاتێكدا ئه‌و داهاته‌ی كه له كه‌رتی تایبه‌تدا ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، زۆر زیاتر ده‌بێت له كه‌رتی گشتی و حكوومی.
| ده‌بێ هه‌موو كۆمپانیا ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانیش له كوردستان به‌پێی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌فزه‌ڵیه‌ت بده‌نه گه‌نجان و خه‌ڵكی كوردستان بۆ كاركردن |
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ڕووی قسه‌م بكه‌مه گه‌نجانی كوردستان و پێیان بڵێم، من سه‌ت له سه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌كانی ئێوه‌دام بۆ خۆشگوزه‌رانی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌نه خۆشگوزرانییه‌كی زۆر، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونانه پێویستیان به خۆماندووكردن هه‌یه، نه‌ته‌وه و ووڵاتی ئێمه به خوێن و فیداكاریی نه‌وه‌كانی ڕابردوو پارێزراوه، ئێستاش به كاری زۆر و جددیی ئێوه ده‌توانێت به‌ره‌و پێش بڕوات.
كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌ره‌و قۆناغێكی زۆر گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت. ئێستا به پشتبه‌ستن به توانا و سامانی ناوخۆییمان، وامان كردووه كه‌س خه‌می كاره‌با و سووته‌مه‌نی و زۆر پێداویستی و خزمه‌تگوزاریی دیكه‌ی نه‌بێت. دڵنیاش بن دوودڵ نابین له هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ پێشخستنی ووڵاته‌كه‌مان و بۆ خۆشتركردنی ژیانی هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له هه‌موو دنیا حكوومه‌ت و خه‌ڵك هه‌ر یه‌كه‌یان به‌شێكی كاره‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
به‌داخه‌وه زۆر جار جۆرێك له بیركردنه‌وه ده‌بینین كه پێیوایه ئه‌وه‌ی ده‌بێ كار بكات ته‌نها حكوومه‌ته، ئه‌وه هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانمان نوقسان ده‌كات، بۆیه پێتان ده‌ڵێم ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی گه‌نجان خۆتان فێری هه‌موو كاره‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریی كوردستان به‌هێز بكه‌ن و به باشترین شێوه سوود له داهاته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان وه‌ربگرن.
داوا له ڕێكخراوه‌كانی لاوان ده‌كه‌ین ئه‌وانیش بكه‌ونه په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لى كار بۆ گه‌نجان له كه‌رتی تایبه‌ت، ده‌بێ هه‌موو كۆمپانیا ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانیش له كوردستان به‌پێی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌فزه‌ڵیه‌ت بده‌نه گه‌نجان و خه‌ڵكی كوردستان بۆ كاركردن. بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه و هه‌موو پڕۆژه‌كانی دیكه‌ش ئه‌وانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
خه‌ڵكی خۆشه‌ویستى كوردستان ..
ئێمه له سه‌ره‌تادا ویستمان شێوه‌یه‌كی ناوخۆ له ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ستمانكرد به زه‌وى دابه‌شكردن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و پیشه‌وه‌راندا، ئینجاش ده‌ستكرا به زه‌ویدان به كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی خانوو و شوققه. ئه‌وه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر شوێنی تازه‌ی بۆ خێزانه نوێیه‌كان له كوردستان دابین كرد. هه‌رچه‌نده به ته‌واوه‌تی كێشه‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ كه‌مده‌رامه‌ت و خاوه‌ن داهاته دیاریكراوه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرد.
جگه له‌وه‌ش هه‌ندێ له كۆمپانیاكان به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌چاوی ئه‌وه‌یان نه‌كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكارییه‌كی زۆری كردوون و ده‌بێ ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا؛ شوققه و خانووی به كوالیتیی باش بده‌ن به خه‌ڵك. به‌داخه‌وه له دواى ئه‌زموونى چه‌ند ساڵى ئێمه، ئێمه ئه‌وه‌مان له وو‌ڵاتى خۆمان نه‌بینى كه ئه‌وه له لایه‌ن خۆمه‌وه وه‌كوو سه‌رۆكى حكوومه‌ت به ڕاستى جێى ڕه‌خنه‌یه له‌و كۆمپانیایانه‌ى كه ئه‌و كارانه‌یان له هه‌رێمى كوردسان جێبه‌جێ كردووه.
به‌ڵام ئیتر ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت له‌مه‌ودوا قبووڵ ناكرێت، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی حكوومه‌ت په‌یوه‌ست به‌و بواره‌ش چاوپۆشی و كه‌مته‌رخه‌می بكات، ڕووبه‌ڕووی توندترین سزا له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته‌وه. ئێمه نامانه‌وێ هیچ كۆمپانیایه‌ك ڕێگه به‌خۆی بدات خاكی كوردستان و پاره‌ی هاووڵاتیان به خانوو و شوققه‌ی خراپ به‌هه‌ده‌ر بدات، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی سوودمه‌ند ببێت.
به‌ڕێزان ..
ئێمه له كابینه‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م ده‌ستمان كرد به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جددی به مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێكردن، ئێستا به لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ته‌وه به‌رچاومان ڕوونه بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو، خه‌ڵكی كوردستان له ماوه‌ی داهاتوودا هه‌ست به‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ڕێنمایی تایبه‌ت دانراوه بۆ ئه‌و بواره كه كه‌مده‌رامه‌تان بتوانن سوودمه‌ندى سه‌ره‌كى بن له‌و پڕۆژانه.
ئێمه زۆر دڵخۆشین كه پلانه‌كانمان بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وام ئه‌نجامی باشترمان پێده‌ده‌ڵێن، به‌پێی دوایین ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان و عێراق به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌زگای RANDی ئه‌مه‌ریكی، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان زیاتر دابه‌زیوه و بووه‌ته 3.5 له سه‌تا، كه له ساڵی 2007دا 4.7% بوو. له كاتێكدا كه ڕێژه‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه دابه‌زیوه، له عێراق هێشتا ڕێژه‌كه 19%ه.
ئه‌و ڕووپێوه ڕێنیشانده‌ریمان ده‌كات كه زیاتر بایه‌خ به به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی ئه‌و به‌شانه‌ی پارێزگاكان بده‌ین كه شوێنی سه‌ره‌كیی كه‌مده‌رامه‌تان و هه‌ژارانه، به‌تایبه‌تیش ناوچه گوندنشینه‌كان ده‌بێ به پلانی ته‌واو ببنه مایه‌ی به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووریی كوردستان، نه‌ك ئه‌و شوێنانه بن كه داهاتی تاكه‌كه‌س تێیاندا له خواره‌وه بمێنێته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ڕێژه‌ی دانیشتووان به‌گشتی له گونده‌كانی عێراقدا له 70%وه كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ 30%، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌نده‌ی بكرێت زیاتر بایه‌خ به گونده‌كانی كوردستان بده‌ین.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی جیهان سه‌لماندوویانه بۆ ڕیشه‌كێشكردنی هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگه‌دا، بایه‌خدانی حكوومه‌ته به به‌رژه‌وه‌ندییه بچووكه‌كان، كه كاریگه‌رترین ئامرازه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ژاریدا. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه له ڕێگه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك و چه‌ند سندووقێكه‌وه بایه‌خ به پڕۆژه‌ى بچووك ده‌دات له هه‌رێمى كوردستان، چونكه ده‌رفه‌تی كارى زۆر ده‌خولقێنێ.
سوپاس بۆخوا ئێستا خه‌می هه‌ژاریمان تا ڕادده‌یه‌ك كه‌م بۆته‌وه و ئاره‌زووی خۆشگوزه‌رانی له وو‌ڵاتى ئێمه زۆرتره. ئێستاش كه ده‌ستده‌كه‌ین به دامه‌زراندنی كابینه‌یه‌كی تازه‌ی حكوومه‌ت، هه‌موو ئه‌و لایانه‌نانه‌ی كه حكوومه‌ت پێكدێنن، یان به‌شدار ده‌بن له پڕۆژه‌ی سیاسیی كوردستان، ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه كه هیچ جۆره كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك نه‌كه‌ن له دروستكردنی كوردستانێكی پشتبه‌خۆبه‌ستوو و ته‌واو دامه‌زراو. خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئێستا له قۆناغێكی مێژوویی‌دا ده‌ژین، پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه له ئاست ئه‌و قۆناغه‌دا بین و دروشممان ته‌نها كاركردن بێت به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ ئه‌م ووڵاته.
له كۆتایى قسه‌كانمدا جارێكى تر پر به دڵ سوپاسى كۆمپانیاى ئیعمار ده‌كه‌م كه هاتوون بۆ هه‌ولێر و ده‌ستیان كردووه به‌م پڕۆژه‌یه، ئه‌وه‌ى ئێمه له وو‌ڵاتى ئیمارات بینیومانه، له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیى ژیرانه‌ى ئه‌و ووڵاته‌دا؛ ووڵاتیان كه هه‌روه‌كوو براى به‌ڕێزم كاك محه‌مه‌د ئاماژه‌ى پێدا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر وه‌كوو ئێمه وابوون و ئه‌مڕۆ له پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامدان.
هیوادارین بتوانین و ئه‌و شه‌ره‌فه‌مان هه‌بێت له كوردستان ووڵاته‌مان به‌ره‌و قۆناغێكى نوێ ببه‌ین له چه‌ند ساڵى ئاینده‌دا، بێگومان ئه‌مه‌ش پشتیوانى و خۆڕ‌اگرى و ته‌حه‌مولى خه‌ڵكى كوردستانى ده‌وێ كه هیوادارم بڕواتان هه‌بێت كه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ كاركردن بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ى هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ستمان پێكردووه و خه‌باتمان بۆى كردووه و شه‌هیدمان داوه و له پێناویدا ماندوو بووین.
ئێوه سه‌ركه‌وتوو بن و ئه‌م پڕۆژه گه‌وره‌یه له شارى خۆشه‌ویستى هه‌ولێر، له كوردستان، له عیراق و له هه‌مووان پیرۆز بێت و به پشتیوانیى خوا، به خۆشى و به شادى، پرۆژه‌ى گه‌وره‌تریش له كوردستان ببینین.
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن، سه‌ر چاو، زۆر سوپاس.