په‌رله‌مانتارێكی كورد : ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌یه‌وێ ریفۆرم بكات با مالیكی بگۆڕێ

په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا رایده‌گه‌یێنێت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌یه‌وێ ریفۆرم بكات ده‌بێ مالیكی بگۆڕێ. هاوكات ده‌ڵێ "گفتوگۆكردن كات كووشتنه".
هاوپه‌یمانی نیشتمانی لیژنه‌یه‌كی به‌ناوی لیژنه‌ی چاكسازی پێكهێناوه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق و له‌وباره‌وه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كن و داوای دانووستان و گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ده‌یانه‌وێ به سێ قۆناخ كێشه‌كان چاره‌سه‌بكه‌ن و ئاماده‌ش نین نوری مالیكی بگۆڕن.
اسم محه‌ممه‌د،ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به (رووداو)ی راگه‌یاند: "دانووستان و گفتوگۆ و رێككه‌وتنی دیكه هیچ سوودێكی نابێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مه ته‌نیا كات كووشتنه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورد ئاماژه به‌وه‌ده‌كات نوری مالیكی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نابێت و پێشتر ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، كه چه‌ندین رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵدا كراوه، له‌وانه رێككه‌وتنی هه‌ولێر و ماده‌ی 140، به‌ڵام تائێستا خۆیان لێده‌دزێته‌وه و پابه‌ندیان نابێت، بۆیه دووباره گفتوگۆكردنه‌وه له‌گه‌ڵیدا ته‌نیا كات كووشتنه و هیچ سوودێكی نابێت. هاوكات به "گه‌ڕانه‌وه بۆ چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م" وه‌سفی ده‌كات.
په‌رله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپمانی نیشتمانی باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌ن به دیالۆگ و گفتوگۆ، هاوكات شاندێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌نیازه بگاته كوردستان و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه. به‌ڵام قاسم محه‌ممه‌د په‌رله‌مانتاری كورد پێیوایه ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ ئه‌و 2 ساڵه‌ی كه‌ماوه هه‌ربه‌م شێوه‌یه به كات كووشتن تێپه‌ڕێنن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ "ریفۆرمی سه‌ره‌كی له عێراقدا گۆڕینی نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانه، تاوه‌كو ئیداره‌ی وڵات پاك بكرێته‌وه له تاكڕه‌وی و دیكتاتۆری و به گۆڕینی مالیكیش دووباره متمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو لایه‌نه سیاسییه‌كان".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا گۆڕینی مالیكی هیچ له مه‌سه‌له‌كان ده‌گۆڕێ، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد ده‌ڵێ "به‌ڵێ زۆر شت له‌مه‌سه‌له‌كان ده‌گۆڕێ و لایه‌نی كه‌م ده‌بێته وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه دوای مالیكی دێن تاكڕه‌وی نه‌كه‌ن و جورئه‌تیش ناكه‌ن ئه‌و هه‌ڵانه‌ی مالیكی دووباره بكه‌نه‌وه".




