٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای له‌سێداره‌دانی کوڕەکەی دایكیشی لەسێدارە درا

سەرچاوە: KDP.info

ورمێ - KDP.info/  ژنێکی خەڵکی شاری ورمێ کە ساڵی رابردووش کوڕەکەی لە سێدارە درابوو، لە زیندانی ناوەندی شاره‌كه‌ لەسێدارە درا.وه‌ک ئاژانسی هه‌واڵی‌ کوردپا بڵاویكردوه‌ له‌سێداره‌دانی‌ ئه‌و ژنه‌ سەرلەبەیانی دوێنێ‌ شەممە به‌رێوه‌چووه‌‌و ژنه‌كه‌ ناوی (حازێ دەروێش‌زادە) ی خەڵکی گوندی (کەڵانکان)ی سەربە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بە تاوانی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەزیندانی ناوەندیی ئەو شارە له‌سێداره‌دراوه‌.تەرمی (حازێ دەروێش ‌زادە کەڵانکانی) سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.  حازێ دەروێش زادە   کە لەگەڵ کوڕ و کچەکەی دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێـەوە بەتاوانی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان بە سێدارە مەحکوم کران.ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ ساڵی رابردووش کوڕی ئەو ژنە بە تاوانی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەزیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە سێدارە دراوە.بەپێی ئامارێك لەسەرەتای وەرزی پایزی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٩ ژن لە به‌ندیخانه‌کانی  ئێران لەسێدارە دراون کە پێنجیان کورد بوونه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار