ئۆپۆزسیونی سوریا : بەشداریی ئێران له کۆنفرانسی جنێڤ 2 قەبوڵ ناکەن

قاهیره - KDP.info/ گوتەبێژی ئۆپۆزسیۆن و ھاوپەیمانی شۆڕشگێرانی سوریا رایگەیاند: ئۆپۆزسیون قبوڵ ناکات ئێران بەشداری لە کۆنفرانسی جنێڤ 2 بکات وهک کهناڵی جهزیره بڵآویکردهوه . وهک کهناڵی جهزیره بڵآویکردهوه لوئەی سافی لە بارەی گوتەکانی نوێنەری ھاوبەشی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی بۆ کاروباری سوریا ئەحزەر ئیبراھیمی لەسەر بەشداریکردنی ئێران لە کۆنفرانسی جنێڤ 2 رایگهیاندووه: ئەم لێدوانەی ئیبراھیمی جێگەی سەرسوڕمان نیە چونکە لە دەستپێکی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی جنێڤ 2، داوای بەشداریکردنی ئێران لە دانوستانەکان دەکات. گوتەبێژی ئۆپۆزسیۆن ئهوهشی راگهیاند : ئێران بەشێکە لە قەیرانی سوریا، ئیبراھیمی چۆنی پێخۆش بێ دەتوانێ قسە بکا، ئێمە مەرجی خۆمان ھەیە، بۆ ئەوەی کۆنفرانس سەرکەوتوو بێ، ئۆپۆزسیون چەندین رێگەچارەی پێشکەشی ئیبراھیمی کردووە.گوتەبێژی ئۆپۆزسیونی سوریا ئهوهشی خستهروو : بەشار ئەسەد ھیچ بەڵێن و گارانتییەکی لەبارەی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە سوریا نەداوەتە نەتەوەیەکگرتووەکان. شایهنی باسه: لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی جنێڤ 2، نوێنەری ھاوبەشی نەتەویەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی بۆ سوریا، لە تاران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوەوە.




