دادگایكردنی محه‌مه‌د مورسی و ژمارەیەك لە لایەنگرانی دەست پێدەكاتەوە

قاهیره - KDP.info/ لە چواری تشرینی دووەمی مانگی داهاتوودا، دادگایكردنی (محه‌مه‌د مورسی) و ژمارەیەك لە ئەندامان و لایەنگرانی سه‌ر به ئیخوانموسلیمن له میسر دەست پێدەكاتەوە. محه‌مه‌د مورسی سەرۆكی لەكارلابراوی میسر، لەئێستادا چەندین تۆمەتی ڕووبەروو كراوەتەوە و بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵیش چەندین پلانی تۆكمەیان بۆ ڕۆژی دادگایكردنی مورسیان داڕشتووە، ئاژانسی هەواڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە، وەزارەتی ناوخۆ و دادگای تێهەڵچوونەوەی قاهیرە ڕایگەیاندووە: ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ بەڕێوەچوونی دادگایكردنەكە و چەندین پلانی تۆكمەش ئامادەكراوە بۆ ڕۆژی دادگایكردنەكە. لەئێستاشدا، خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەر بەئیخوان مسلیمین بەردەوامە و لەچەندین ناوچەشدا هێزە ئەمنییەكان ڕووبەڕووی خوێندكاران بوونەتەوە. شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێسادا محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پێشوتری میسر و دوو له کوره‌کانی له دادگایه‌کی میسر رووبه‌رووری کۆمه‌لێک تۆمه‌تبوویه‌وه، به‌ڵام دانیشتنه‌که‌ی دادگا دواخرا.




