دوو بیری نەوت لە رۆژهەڵاتی شاری كەركووك تەقێندرانەوە

کهرکووک - KDP.info/ دوو بیری نەوت لە رۆژهەڵاتی شاری كەركوك لەلایەن چەكدارە نەناسراوەكانەوە تەقێندرانەوەو تیمەكانی بەرگری شارستانی و ئەندازیاری و تەكنیكی دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی بیرەكانن.سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی باكور به KDP.infoراگهیاند: بەیانی ئەمڕۆ یهکشهممه ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دوو بیری نەوتی كێلگەی بایە حەسەنیان تەقاندەوە.سهرچاوهکه ئهوهشی خستهروو: هێرشەكە كاتژمێر پێنج و نیوی بەرەبەیانی جێبەجێكراوەو بیرەكان دەكەونە هەردوو گوندی (ئەبو خزر و مستافیە) لەقەزای دوبز لە رۆژهەڵاتی شاری كەركووك ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی هێرشەكەوە ئاگرێكی زۆر لە بیرە نەوتەكاندا كەوتوەتەوەو تیمەكانی بەرگری شارستانی و ئەندازیاریو تەكنیكی دوای چەند كاتژمێر توانیویانە كۆنترۆڵی بكەن.وەك ئەو سەرچاوەیە باسیكرد: لەئێستدا تیمەكان سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی ئەو دوو بیرەن و دوای هێرشەكەش هێزەكانی پۆلیس لەو دوو گوندە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان ئەنجامداوە بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی كردەوەكەیان جێبەجێكردووە.




