مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەفیری فەرەنسا لە عێراق و کۆنسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ بهرێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرێزان دێنی گۆیەغ سەفیری فەرەنسا لە عێراق و ئالان گوێپخات کۆنسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم و شاندی یاوەریان کرد. لە سەرەتای دیدارەکەدا سەفیری فەرەنسی خۆشحالیی خۆی بە سەرکەوتنی هەلبژاردنی پەرلەمانی هەرێم، وەک پرۆسەیەکی نموونەیی دیموکراسی لە دەڤەرەکەدا دەربڕی و ئاواتی خواست هەرچی زووتر پەرلەمانی هەرێم دەست بەکار بێت و کابینەیەکی نوێ کە لە ئاست خواستی خەلکی کوردستان بێت پێک بهێنرێت. هەر لە میانەی دیدارەکەدا شاندی فەرەنسی متمانەی وڵاتەکەیان بە سەرکەوتوویی پرۆسەی پاراستنی ئاسایشی هەرێم دووبارەکردەوە و ئاماژەیان بەوە دا کە لە کوردستاندا زەمینەی گەشەکردنی توندوتیژی و تیرۆر لە ئارادا نیە و هەولە دەرەکییەکان ناتوانن ئاسایشی هەریم بشێوێنن. لە بەشێکی دیدارەکەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە رەوشی عێڕاق و دەڤەرەکەدا و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی رێگە چارەی ئاشتیانە و دیموکراسیانە دەکات بۆ ئەوەی ئەم دەڤەرە لەو تەنگژانەی تێی کەوتووە رزگاری ببێت، بە تایبەت لە بارەی رەوشی سوریا ئاواتی خواست کە بە هاوکاریی ناوچەیی و نێودەوڵتی هەرچی زووتر گەلی سوریا لەم مەینەتییە رزگاری ببێت. هەر لە میانەی دیدارەکەدا هەردوو لا جەختیان لە سەر هەوڵەکانی هەرێم و فەرەنسا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوکارییە دووقۆلییەکان لە بوارە جیاجیاکندا دووپات کردەوە




