لێدوانێك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌ممه 26/10/2013 له شاری سلێمانی خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا، شاسوار عه‌بدولواحید له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه به گوللە هێرشی كرایە سه‌ر و بریندار كرا.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان زۆر به توندی ئه‌و هێرشكردنه ئیدانه ده‌كه‌ین و داوا له ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاران و راده‌ستكردنیان به دادگاكانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی یاسا ڕێره‌وی خۆی بگرێت.
هیوای زووچاكبوونه‌وەیش بۆ خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا ده‌خوازین.
د. ئومێد سه‌باح
گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
27/10/2013





