وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریدا 40 قوتابی بۆ خوێندنی پیشه‌یی بنێرێته ده‌ره‌وه

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 27/10/2013 وه‌زیری په‌روه‌رده د.عصمت محمد خالد پیرۆزبایی له‌و 40 قوتابییه‌ی له وڵاتی ئیتالیا بۆ خوێندنی پیشه‌یی وه‌رگیراون كرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و قوتابیانه فۆرمی ڤیزایان له دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پڕ كرده‌وه .
شایه‌نی باسه قوتابیانی پالێوراو له ساڵی خوێندنی 2013-2014 بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ له وڵاتی ئیتالیا ده‌خوێنن و تێچووی خوێندن له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی وڵاتی ئیتالیایه، قوتابی دوای ده‌رچوونی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی خوێندنی پیشه‌یی له بواره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت كه له هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا باوه‌ڕپێكراوه.




