٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەستگیركردن و كوشتنی ژمارەیەك كەس لە پارێزگای كوردستان لە ئێران

سەرچاوە: KDP.info

رۆژهەلاتی كوردستان – KDP.info/ فەرماندەی سوپای بانە لە پارێزگای كوردستان لە ئێران رایگەیاند كە لە شەڕ و پێكدادنێكی نێوان هێزەكانیان و گروپێكی چەكدار لەو پارێزگایە ژمارەیەك چەكدار كوژران و برینداربوون.

لەو بارەیەوە ئەمیر ئەكبەری فەرماندەی سوپای بانە بە ماڵپەری سوپای بەیت و لموقەدەس رایگەیاندووە كە دوای دەستكەوتنی چەند زانیارییەك لەبارەی بوونی گروپێكی دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەڵمەتێكی ئەمنییان دەستپێكرد و توانیان ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو گروپە بكوژن و ژمارەیەكیشیان لێ دەستگیركردووە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار