چالاكوانێكی سیاسیی كورد لە گرتوخانەی ورمێ لە سێدارە درا

ورمێ – KDP.info/ حەبیبوللاگولپەری پور چالاكوانی سیاسیی كورد لە ورمێ لە سێدارەدرا. تۆمەتی ناوبراو ئەندامێتی حزبێكی كوردی بەرهەڵستاكاری حكوومەتی ئێران بووە.
لەوبارەیەوە هەندێك لە ماڵپەرەكانی هەواڵ بلاویانكردەوە كە بەر لە سێدارەدانی ناوبراو لە گرتووخانەی ورمێ بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە .
ناوبراو ساڵی رابردوو لەلایەن هێزەكانی پاراستنی هەواڵگریی سوپای مەهاباد دەستگیركرا.
كەسوكاری ناوبراو بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی سەردانی نەخۆشخانەی ئیمام لە ورمێیان كرد.




