پەرلەمانتارێکی کورد:دانانی وادە لەسیاسەت ھەڵەیە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: مەرج نییە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە کوتلەکان لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن بگەنە رێکەوتن، چونکە کاتی زیاتر پێویستەو ئاماژەی بەوەشکرد، دانانی وادە لە سیاسەتدا کارێکی ھەڵەیە، لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا ھیچ وادەیەک جێبەجێنەکراوە.
د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: سەردانەکەی ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان کارێکی باشە ، بۆ ئەوەی لە بارەی یاسای ھەڵبژارنەکان بگەنە رێکەوتن.
د.مەحمود عوسمان گوتیشی: لە یەک نزیکبوونەوە ھەیە لە نێوان کوتلەکان، بەڵام ھەر کوتلەیەک داخوازی ھەیەو دەیەوێ زیاتر کورسی بەدەست بێنێت.
عوسمان رونیشیکردهوە، ئەو وادەی دانراوە بۆئەوەی پێویستە تاوەکو کۆتای ئەم مانگە بگەنە رێکەوتن گەرنا دەگەرێنەوە بۆ یاسا کۆنهکە، مەرج نییە و کاتی زیاتری دەوێت بۆئەوەی بگەنە رێکەوتن.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە گوتیشی:15/11/2013پشوی تەشریعی پەرلەمان دەستپێدەکات، بۆیە تاوەکو ئەوکاتیش دەتوانن بگەنە رێکەوتن وئەم ماوەیان لەبەردەست دایە.
د.مەحمود عوسمان ئەوەشی خستەروو، ئێمە وەکو کورد بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ یاسا کۆنەکە دانین، بۆیە رەنگە لەبارەی یاسا نوێیەکە بگەنە رێکەوتن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وادانەی دادەنرێت ھیچیان جێبەێ ناکرێن بۆیە ئەمە کێشە نییە، بەڵکو وادە دانان لەسیاسەتا ھەڵەیە.




