رۆژنامهنووسانی موسل داوای پاراستنی گیانیان دهکهن

موسڵ- تایبەت بەkdp.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ ئاشکرای کرد، دوای هێرشکەی تیرۆرستان بۆ سەر سوپای عێراق، تاوەکو ئێسته 50کارمەندی فڕۆکەخانەی موسڵ لە ناو فڕۆکەخانەکە گیریان خواردووە و ناتوانن بچنەوە ماڵەکانیان.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە شاری موسڵ پێنج تیرۆرستی خۆکوژ هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق، لە ئاکامدا 13سەرباز گیانیان لە دەست دا و دواتر بەھۆی ئەو رەوشەوە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ راگەیندرا و تاوەکو ئێستهش بەردەوامە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: بە ھۆی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ 50کارمەندی فڕۆکەخانەی موسڵ گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و ئەمەش گرفتی دروست کردووە و تاوەکو ئێستهش ھیچ رێگە چارەیەک نەدۆزراوەتەوە.
مەموزینی راشیگەیاند: رەوشی پارێزگای موسڵ زۆر ئاڵۆزە و ئەمڕۆش 20رۆژنامەنووس کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتیان ئەنجام دا لە دژی ئەو ھەڕەشەیهی لە سەریانە، کە تەنیا لە ماوەی یەک مانگ 5 رۆژنامەنووس کوژراون و بڕیاریشه لە بەیاننامەیەکدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن تاکو بیانپارێزن، بۆ ئەوەی بە ئازادانە کارەکانیان ئەنجام بدەن.




