٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە قسەكانی ساڵح موسلیم

سەرچاوە: KDP.info

ماوەی چەند ڕۆژێكە لە ژمارەیەك سایت و میدیادا قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە ساڵح موسلیم ڕێگەی پێ نەدراوە بێتە ناو هەرێمی كوردستانەوە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا سنوورەكان بەڕووی خەڵكانی وەك ساڵح موسلیم كراوە بوو و هەر بەم هۆیەشەوە هەرێم تووشی گرفتاری و هەڕەشەی زۆر بوو بەڵام ئاسانكارییەكی بێسنووریان بۆ ئەنجام دەدرا. سەرباری هەموو كێشەكان بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە شەخسی و زۆر بە پەرۆشەوە بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی ڕۆژئاوا دەكرد و هەوڵیدا یارمەتیی هێزە كوردییەكانی سووریا بدات بۆ ئەوەی لەژێر چەترێكی نەتەوەیی كۆیان بكاتەوە و كورد لەو بەشەی كوردستاندا ببێتە خاوەن وتارێكی هاوبەش ئەویش لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی هەولێر. بەڵام پەیەدە لەگەڵ ئەوەی سوودی لەو ڕێككەوتن و ئاسانكارییانە بینی لەهەمانكاتدا بە هاوكاریی ڕژێمی سووریا خۆی بە زۆری چەك و تۆقاندن و كوشتن لە ڕۆژئاوا فەرز كرد و ڕێگریی لە هێزە كوردییەكانی دیكە كرد.

لەگەڵ هەموو ئەوانە ئاسانكاریی زۆر بۆ ساڵح موسلیم كراوە كە هاموشۆ بكات و بەڕێزیشەوە ناردوومانەتە دەرەوە بەڵام لێدوان و هەڵوێست و ڕەفتارە ناشیاوەكانی لەڕاستیدا دەرچوونە لە ئەجیندای نەتەوەیی و یەكگرتوویی گوتاری كوردی و بەڕوونی خزمەتكردنی ڕژێم و توندڕۆیی و پەیمانشكێنییە. پەیەدە سەرەتا دەبێ تاوانەكانی خۆیان دەرحەق بە ڕۆڵەكانی كورد بشۆنەوە و خۆیان تەربیەت بدەن پاشان باسی تەربیەتی باشوور بكەن.

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

26/10/2013

 

هەواڵی پەیوەندیدار