پڕۆژه‌ی پرۆگرامی راهێنانی مامۆستایانی لێهاتوو ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ له پێناو دابینكردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی باشتر ئه‌مڕۆ 26/10/2013 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگی كۆلیژی بێرمینگهام- به‌ریتانی پڕۆژه‌ی پرۆگرامی ڕاهێنانی مامۆستایانی لێهاتوو به به‌شداری نزیكه‌ی 200 مامۆستای هه‌ڵبژێردراو ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له‌ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه خاتوو لیندا ئاسۆن سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه دوای به‌خێرهاتن و پیرۆزبایی له مامۆستایانی هه‌ڵبژێردراو ئامانجی ئه‌م خوله‌ی بۆ مامۆستایانی لێهاتوو له‌م پڕۆ‌ژه‌دا ڕوونكرده‌وه، كه ئه‌ویش دوو پڕۆژه له خۆده‌گرێت ئه‌وانیش بریتین له پرۆگرامی ڕاهێنانی مامۆستایانی لێهاتوو كه پرۆگرامێكی چڕوپڕه. خوله‌كه بۆ ماوه‌ی 16 هه‌فته‌یه كه له 10بابه‌تی سه‌ره‌كی پێكهاتووه، له هه‌ریه‌كه له میتۆده‌كانی فێركردن و به‌ڕێوه‌بردنی پۆل و پێشخستنی توانای پیشه‌گه‌رییه‌كان و زانستی فێركاری و توانستی زمانی ئینگلیزی و سه‌ركردایه‌تی و ڕاهێنان و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له وانه‌گوتنه‌وه و فێربوون.
دووه‌م پڕۆژه‌یش پرۆگرامێكی دوو ساڵه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بابه‌ته‌كانی خوێندنی ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ ماوه‌ی 64 هه‌فته و ناوه‌رۆكی پرۆگرامه‌كه 10 بابه‌تی گشتی و 3 بابه‌تی پسپۆری له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی فێركردنی پراكتیكی له خۆ ده‌گرێت.




