خولی دووەمی كۆنفرانسی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

هەولێر – KDP.info/ ئەمڕۆ شەممە، لەهۆڵی میدیای شاری هەولێر خولی دووەمی كۆنفرانسی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بەڕێوەبچێت, بڕیارە لەكۆنفرانسەكەدا پێداچونەوە بەپەیرەوو پرۆگرام و ڕەوشی پەروەردەو خوێندنو مافەكانی مامۆستایاندا بكرێت، دوای كۆنفرانسەكەش جێ گۆڕكێ بەپۆستی سەرۆكی یەكێتیەكە و چەند لقێكدا بكرێت.كەمال حەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان لەبارەی كۆنفرانسەكەوە بە( KDP.info) راگەیاند كۆنفرانسەكە، درێژە پێدانی كۆنگرەی دوانزەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەو بەدواداچونە لەسەر كاركردنی دو ساڵی رابردو پێشنیازو رەخنەكانی مامۆستایانە خوێندنەوەی بۆ دەكرێت لەوێ دەنگی لەسەر دەدرێت، لەلایەكی دیكەوە گۆڕانكاری دەكرێت لەپۆستەكانی سەرۆك لەسكرتاریەتی لقی هەولێرو كەركوكو خانەقین ، هەروەها مامۆستا كەمال حەمەد ئەوەشی خستەروو کە لکۆنگرەکەدا بەشێوەیەکی گشتی کار لە پێناو بوێنوونەوەی دانانی ستراتیژیەتی نوی کارکردنی مامۆستایان لە پێناو بەرەو پیشوە چوونی پەروەردە ئاستی زانستی و هەروەها باشتبوونی رەوشی ژیانی مامۆستیان و پێگەو رۆلیان لە هەرێمی کوردستان.




