٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانی کوردستانی داوای چارەسەری كێشەی‌ زیادەرەوەی‌ لە بالاخانە حكومیەکاندا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info‌/ فراكسیۆنی‌ هاوپەیمانی‌ كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ‌ عێراق داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكات، كێشەی‌ زیادەرەوەی‌ و نیشتەجێبوون لە بالاخانە حكومیەکاندا لەشاری‌ كەركوك چارەسەر بكات و بەوشێوەیەی لە بەغدا بڕیاری‌ بۆ دەرچووە بەمەبەستی‌ چارەسەركردنی‌ ئەو كێشانە.خالید شوانی‌ ئەندامی‌ فراكسیۆنی‌ هاوپەیمانی‌ كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ‌ عێراق بە KDP.infoراگەیاند:  لە 1_10 ی‌ ئەمساڵدا ئەنجوومەنی‌ وەزیرانی عێراق بڕیارێكی‌ پەسەند كرد، بەپێی‌ بڕگەی‌ یەكەمی‌ ئەو بڕیارە ئەو هاووڵاتیانەی‌ لەناو بینای‌ دام و دەزگای‌ حكوومیدا نیشتەجێبوون لەدوای‌ ساڵی‌ 2003 ، پارچە زەوییان پێبدرێت بەشێوەی‌ موڵك، بڕگەی‌ دووەم ئەوەیە ئەو هاووڵاتیانەی‌ خانوویان لەسەر زەوی‌ حكوومەت بەشێوەی‌ زیادە رەوی‌ دروستكردووە بەشێوەی‌ موڵك بەناویانەوە تۆماربكرێت، ئەم بڕیارەش تایبەتە بەشاری‌ بەغدا.خالید شوانی‌ ئەوەشی خستەروو: وەك پەرلەمانتارانی‌ كوردی‌ كەركوكی‌ لە فراكسیۆنی‌ هاوپەیمانی‌ كوردستان یاداشت نامەیەكمان داوەتە ئەنجوومەنی‌ وەزیران بۆ ئەوەی‌ هەمان ئەو بڕیارەش لە شاری‌ كەركوك جێبەجێبكرێت. چوونکە وەک شوانی دەڵێ عێراق یەک دەوڵەتە ناکریت جیاکاری لە جێبەجیکردنی بریارەکان بدرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار