بۆ یه‌كه‌مجار ره‌شنووسی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كار له‌هه‌رێمی كوردستان داده‌ڕێژێت

هەولێر – KDP.info / وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا ره‌شنووسی یاسایه‌كی تایبه‌ت به كار له‌هه‌رێمی كوردستان داده‌ڕێژێت و بۆ په‌سه‌ندكردن و پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات. له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین وۆرك شۆپ و وه‌رگرتنی راو پێشنیاری زۆرێك له شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی(ILO)، سه‌ره‌نجام ره‌شنووسی یاسای كاری تایبه‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانی داڕشت كه له 148 مادده پێكهاتووه‌و پێشوتر له‌هه‌رێمی كوردستان كار به‌یاسای كاری عیراقی كراوه.له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: ره‌شنوسی ئه‌م یاسایه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندی نێوان كرێكار‌و خاوه‌ن كار به‌پێی بنه‌ما ئابورییه پێشكه‌وتووه‌كان رێكده‌خرێت و نابێت چیتر مافی كرێكار پێشێل بكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م یاسایه ئه‌و رێوشوێنانه بۆ كرێكار دابین ده‌كات كه پێویسته بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كیه‌كانی به‌خێوكردنی خۆی و خێزانه‌كه‌ی, هه‌روه‌ك لایه‌نی كه‌می كرێی كرێكاری بێ توانا دابین ده‌كات كه نابێت رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌متر له‌وه بكرێت و پشتوانی یاسایشی بۆ دابین بكرێت.هه‌روه‌ك ره‌شنوسه‌كه پاریزگاری بۆ مێرد منداڵان فه‌راهه‌م ده‌كات و سزای بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاری كردوه كه منداڵی نه‌وجه‌وان استغلال ده‌كات یان بۆ كاری قورس به‌كاریان بهێنێت، جیا له‌مه‌ش پارێزگاری زیاتری بۆ ئه‌و دایكانه ده‌سته‌به‌ر كردووه كه له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن و پێداویستی دایكایه‌تی و چاودێری منداڵه‌كه‌ی و پێدانی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی له كه‌رتی تایبه‌ت بۆ فه‌راهه‌م كردووه. جێگای باسە له 20/10/2013 وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌نوسراوی ژماره (5179) ره‌شنوسی یاسای كاری تایبه‌ت به كوردستانی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه..




