به‌هه‌مه‌ن قوبادی : ئه‌و ئه‌منییه‌ته‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له وڵاتانی ئێران و توركیادا بوونی نییه

به‌لژیکا - KDP.info/ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئاسایش و ئه‌منییه‌ته‌ی كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت له وڵاتانی ئێران و توركیادا بوونی نییه.سینه‌ماكاری به‌ئه‌زموونی كورد به‌همه‌ن قوبادی كه سه‌رۆكی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فسیتیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی (كێن) له وڵاتی به‌لژیكای له ئه‌ستۆدا بوو، به هۆی سه‌رقاڵی به پڕۆژه نوێیه‌كه‌یه‌وه، نه‌یتوانی له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شداری بكات و له وتووێژێكی تایبه‌تدا له ڕێگای ته‌له‌فوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ڕه‌نسی باسی دوایین ڕه‌وشی ئاسایش و هێمنی هه‌رێمی كوردستانی كرد.ئاژانسی فرانس پرێسAFPله پرسیارێكدا له به‌همه‌ن قوبادی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تی كاركردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌م باروودۆخه مه‌ترسیداره‌دا پرسی و ئه‌م سینه‌ماكاره كورده له وڵامدا گوتی: ئه‌و ئاسایش و ئه‌منییه‌ته‌ی كه ئه‌مڕۆكه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت له وڵاتانی ئێران و توركیاشدا بوونی نییه و ئه‌و ئاسایشه‌ی كه ئێستاكه هه‌مه له هیچ شوێنێكی دنیا نیمه.گوتیشی: لێره هه‌ر كوردێك خۆی به دڵسۆزییه‌وه ئاگاداری وڵاته‌كه‌یه‌تی و تا ئه‌مڕۆكه‌ش له ژیانمدا به‌م شێوه‌یه هه‌ستێكی ئاوه‌ها باشم نه‌بووه و خۆمان به قه‌رزداری كه‌سانێك ده‌زانین كه ئه‌م هێمنی و ئاسایشه‌یان بۆ به‌دیهێناوین.ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد: که مه‌سروور بارزانی كه‌سێكه كه توانا و وزه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له ئه‌منیانه ته‌رخانكردووه. ئه‌و به كه‌سێكی ڕۆشنبیر ده‌ناسم و به باشترین شێوه ده‌ستی كردووه به كاركردن له‌سه‌ر سه‌قامگیری ئاسایش و هێمنی هه‌رێمی كوردستان.به‌همه‌ن قوبادی هه‌روه‌ها ڕۆژی 29ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له وتووێژێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنیCNNسی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی گوتی: ماوه‌یه‌كه زۆربه‌ی كاته‌كانم له هه‌ولێر تێپه‌ڕده‌كه‌م و به‌رده‌وام له نێوان هه‌ولێر و نیۆیۆركدا له هاتووچۆدام و سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی دوایین پڕۆژه‌ی هونه‌ری خۆمم.ئه‌م سینه‌ماكاره كورده له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م وتووێژه‌دا ئاماژه به هه‌وڵ و تێكۆشانه تایبه‌ته‌كانی كه‌سانێك وه‌كوو نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی به‌ره‌وپێشبردن، ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاسایشه‌وه. ئه‌م ڕۆژانه فیلمی سینه‌مایی (وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن) دوایین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی، له سینه‌ماكانی سه‌رتاسه‌ری وڵاتی به‌لژیكا له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكانه و به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م سینه‌ماكاره كورده له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ڕۆژنامه ناوداره‌كانی ئه‌م وڵاته وتووێژی كردووه كه ڕۆژانه به‌شێك له‌م چاوپێكه‌تنانه له لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كاندا چاپ و بڵاوده‌كرێنه‌وه.




