گویل: پهیوەندییەکانی بەغدا و ئەنقەرە تەنیا دەستەبەریی بەرژەوەندییەکانی تورکیا و عێراق ناکات

تورکیا - KDP.info/ لە دیداری نێوان وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا جەخت له سەر پێویستیی نەهێشتنی ناکۆکی سیاسی لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە کرایهوه دوای جهند رۆژێکی دیکهش مالیکی سهردنای ئهنقهره دهکات.بەپێی هەواڵی تەلەفزیۆنی NTVmsnbc، هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی چانکایا لەگەڵ عەبدوڵڵا گویل، سەرۆک کۆماری تورکیا دیدار و گفتوگۆی کرد.لەم دیدارەدا عەبدوڵڵا گویل ڕایگەیاند کە پهیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە تەنیا دەستەبەریی بەرژەوەندییەکانی تورکیا و عێراق ناکات، بەڵکوو لە بەرژەوەندی هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.لە بەرانبەردا زێباری وێڕای گەیاندنی سڵاوی نووری مالیکی، سەرۆک وەزیران و ئۆسامە نوجێفی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە تورکیا دراوسێیەکی گرینگ و پڕبایەخە بۆ عێراق و گرینگییەکی تایبەت بە پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەدات.بڕیارە چەند ڕۆژ پاش گەڕانەوەی زێباری بۆ عێراق، نووری مالیکی سەردانی تورکیا بکات.زێباری کە بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری تورکیا سەفەری ئەو وڵاتەی کردووە، ئەمڕۆ بەردەوام دەبێ لە دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە.




