ھاتنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان بۆ ھەرێم رێکدەخرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/سەرۆکی پارتی ئازادی کورد لەسوریا ئاشکرایکرد،لەمەودوا ھەر پەنابەرێکی رۆژئاوای کوردستان بێتە ھەرێم پێویستە پشتگیری پارتێکی سیاسی ھەبێت،ئەمەش بۆ رێکخستنی ھاتنی پەنابەرانە.
مستەفا جومعە سەرۆکی پارتی ئازادی کورد لەسوریا بەkdp.infoراگەیاند:ھاتنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان بۆ ھەرێم رێکدەخرێت ،بەجۆرێک ھەر پەنابەرێک بێتە ھەرێمی کوردستان پێویستە پارتێکی سیاسی پشتگیری بکات ،ئەمەش لەپێناو پاراستنی ئەمنیەتی ھەرێم ورێکخستنی ھاتنی پەنابەران .
مستەفا جومعە گوتیشی:ھەر پەنابەرێکی بێتەھەرێمی کوردستان پارتێکی سیاسی پشتگیری پێدەدات ورەوانەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت کە ئەم کەسە دەناسن وھیچ کێشەیەکی نیە،دواتر رێگەی پێدەدرێت بێتە ھەرێم.
جومعە رونیشیکردوە،ئێمەش وەک پارتە سیاسیەکان پشتگیری لەو ھەنگاوەی ھەرێمی کوردستان دکەین وبەکارێکی باشی دەزانین وئێمەشیان لێ ئاگادارکردوتەوە وقبوڵمان کردوە.




