سبه‌ی حاجیانی هه‌رێم ده‌ست به‌گه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن

مەککە_تایبەت بەKDP.info/ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:سبه‌ینێ شه‌ممه 26/10/2013پرۆسه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێم له‌سعودیه‌وه ده‌ستپێده‌كات و 780 حاجی به‌دوو فرۆكه ده‌گه‌نه‌وه فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: به‌پێی ئه‌و جه‌دوه‌لی گه‌رانه‌وه‌یه‌ی كه ده‌سته‌ی حه‌جی عیراق بۆ حاجیانی هه‌رێمی دیاری كردوه،له 72 كاتژمێری داهاتودا زیاتر له نیوه‌ی حاجیانی هه‌رێم له‌فرۆكه‌خانه‌ی (جه‌ده)ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه ده‌گه‌نه‌وه هه‌ردو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی.
نه‌قشبه‌ندی ته‌ئكیدی كرده‌وه ،كه‌وا گه‌شتی گه‌رانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێم هه‌تا 1/11/2013به‌رده‌وام ده‌بێت كه تا ئه‌و رۆژه سه‌رجه‌م حاجیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه خاكی نیشتمان.




