زیاتر لەحەوت ھەزار کەس بەشداری لە مەراسۆنی ھەولێر کرد

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی دەستەی گشتی گەستوگوزرای ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، چالاکییەکانی وەرزش یەکێکن لە جۆرەکانی گەشتوگوزار بەناوی گەشتوگوزاری وەرزشی، لە رێگەی ئەم جۆرەی گەشتوگوزار سەدان و بگرە ھەزاران گەشتیار روو لەو وڵات و شارانە دەکەن کە چالاکیە وەرزشیەکانی تێدا ساز دەکرێت.
نادر رۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەستوگوزرای ھەرێمی کوردستان تایبەت بەkdp.infoراگەیاند: سێیەم مەراسۆنی کوردستان لە شاری ھەولێر زیاتر لە 7 ھەزار ھاوڵاتی و گەشتیار تێدا بەشدار بوون کە لە ناویدا 600 کەسانی بیانی بوون واتە گەشتیار بوون و لە ولاتانی بیانی ھاتبوون، ئەم 600گەشتیارە چەند رۆژێک لە کوردستان دەمێنەوە و میوانخانە و ریستۆرانت و بازارەکانی کوردستان بەکار دەھێنن و سوودی ئابووری بە کوردستان دەگەیەنن سەرەڕای ئەوەی کە کوردستان بە جیھان دەناسێنرێت و پەیامێکی ئاشتیە بۆ جیھان .
نادر رۆستایی گوتیشی: لەم مەراسۆنەدا زیاتر لە 400 نەخشەی گەشتیاریمان لە رێگەی لێژنەی سەرەکی بەسەر گەشتیارەکان دابەشکرد .




