حاجیه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌دایک بووی ته‌ق ته‌ق کۆچی دوایی کرد

سعودیه - KDP.info/ حاجیه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ناوی عومه‌ر حه‌مه‌د مسته‌فا له‌دایک بووی 1943 ته‌ق ته‌ق کۆچی دوایی کرد،به‌مه‌ش شه‌شه‌م حاجی هه‌رێم كوچی كرد له عه‌ره‌بستانی سعودیه. سه‌یفه‌دین لاسه‌یی ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندن له لیدوانێکی KDP.info رایگه‌یاند، حاجی عومه‌ر له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا کاتژمێر 7:30 خوله‌کی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی کۆچی دوایی کرد و به‌وپێه‌ش شه‌شه‌م حاجی هه‌رێمی کوردستانه له‌نیو کاروانی حاجیانی ئه‌مساڵ کۆچی دوایی بکات. لاسه‌یی راشیگه‌یاند دوای ته‌واوکردنی ریوشوێنیه ئیداریه‌کان و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی که‌س و کاری بۆنوێژی به‌یانی له که‌عبه‌ی پیرۆز نوێژی له‌سه‌ر ده‌کرێت و دواتر له گۆڕستانی شه‌هیدانی حه‌ره‌م به‌خاک ده‌سپێردرێت. ماوه‌ی هه‌شت رۆژیشه حاجیه‌كی كوردی ته‌مه‌ن 59 ساڵ، به‌ناوی سه‌ید ئیبراهیم عیسا مسته‌فا كه خه‌ڵكی شاری سلێمانیه به‌هۆی لێدانی ئۆتۆمبێله‌وه له مینا له نه‌خۆشخانه‌ی نور له مه‌ككه له ژێر چاودێری وردی پزیشیكیدایه.سه‌ید ئیبراهیم عیسا مسته‌فا له رۆژی دووه‌می جه‌ژن له‌مینا به‌هۆی لێدانی ئۆتۆمبێل به سه‌ختی برینداربووه.




