٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەستگیركردنی كەسێكی ئێران بە تۆمەتی گواستنەوەی موشەك بۆ ئێران لە ئەمەریكا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا – KDP.info/ بەرپرسانی دادوەریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا؛ كەسێكی ئەمەریكیی بە رەگەز ئێرانی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی موشەك و كەلوپەلی فڕۆكە بۆ ئێران دەستگیركرد. ئەم تۆمەتبارە لەكاتی سەلماندنی تۆمەتەكانی رەنگە بە زیندانیی هەتا هەتایی سزا بدرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دادوەری فیدراڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاندووە كە كەسێكی بە رەگەز ئێرانییان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گواستنەوە و كڕینی موشەكی زەوی بە ئاسمان و ناردنی بۆ ئێران دەستگیركراوە.

رەزا ئولنگیان تۆمەتبارە بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنان و گواستنەوەی موشەكی دژی فڕۆكە و گواستنەوەی كەل و پەلی موشەك بۆ ئێران.

بەپێی سەرچاوەكە ئولنگیان لە 10ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2010 لە فرۆكەخانەی تالین لە وڵاتی ئەستۆنیا دەستگیركراوە و لە 26ی ئاداری 2012 بۆ ئەمەریكا گواستراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەكە ناوبراو لە ساڵی 2007یش بۆ بەدەستهێنانی نزیكەی 100 موشەك بۆ ئێران هەوڵی داوە بەلام سەركەوتوو نەبووە.

بەپێی دادوەری لێكۆلینەوە ئەگەر تاوانەكە بەسەر تۆمەتبارەكەدا ساخ بێتەوە ئەوا بەپێی یاسای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە زیندانیی هەتا هەتایی سزا دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار