ئەمەریكا 1 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری دەداتە موجاهدینی خەلقی ئێرانی

ئەمەریكا – KDP.info/ رۆژێك بەر لە دانانی سندوقێك لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریكردن بۆ گواستنەوەی ئەندامانی رێكخراوی موجاهدینی خەلقی ئێران لە عێراق؛ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕی 1 ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاری بۆ ئەو سندوقەی تەرخانكرد.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند كە بۆ هاوكاریكردن و گواستنەوەی ئەندامانی موجاهدینی خەلقی ئێرانی لە عێراق؛ یەك ملیۆن دۆلاری تەرخانكردووە.
بان كی مۆن سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سندوقێكی كردەوە كە ئامانج لێی دۆزینەوەی ماڵێكی نوێ بۆ ئەندامانی رێكخراوی موجاهدینی خەلقی ئێرانییە.
جێی باسە وڵاتانی ئەلبانی و ئەڵمانیا ئامادەیی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەندامانی رێكخراوی موجاهدینی خەلقی ئێرانییان دەربڕیوە.




