ناوى بنكه‌كانى وه‌رگرتنى فۆڕمى دامه‌زراندن له هه‌ولێر

هاووڵاتیانی دانیشتووی پارێزگای هه‌ولێر ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بنکانه‌وه فۆڕمی دامه‌زراندن وه‌ربگرن و ماوه‌ی وه‌رگرتن ده ڕۆژه و دواتریش ده رۆژ مۆڵه‌ت هه‌یه بۆ پڕکردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕمه‌کان. هاووڵاتیانی قه‌زا و شارۆچکه‌کانی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌توانن له بنکه‌ی قه‌زاکان و له ناو هه‌لێریش فۆڕم وه‌ربگرن به‌ڵام پێشبڕکێ ته‌نیا له‌گه‌ڵ داواکارانی شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان ده‌که‌ن.
ده‌رچووانى زانكۆكان له ڕێگاى ئه‌م پێنج بنكه‌وه ده‌توانن فۆڕم وه‌ربگرن:
یه‌كه‌م : قوتابخانه‌ى ئه‌حمه‌دى خانى _ گه‌ڕه‌كى زانكۆ
دووه‌م: ئاماده‌ى هه‌ولێرى كوڕان _ گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز
سێهه‌م :قوتابخانه‌ى هاناى بنه‌ڕه‌تى _ شوقه‌كانى هاناستى
چواره‌م قوتابخانه‌ى مه‌وله‌وى بنه‌ڕه‌تى _ ته‌یراوه
پێنجه‌م: دواناوه‌ندى عینكاواى نمونه‌ى _ عه‌نكاوه
بۆده‌رچووانى په‌یمانگاكان ده‌توانن فۆڕم له‌م چوار بنكه‌یه وه‌ربگرن:
یه‌كه‌م : قوتابخانه‌ى زانكۆى بنه‌ڕه‌تى _گه‌ڕه‌كى زانكۆ
دووه‌م : قوتابخانه‌ى دابانى بنه‌ڕه‌تى گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز
سێهه‌م : قوتابخانه‌ى شێخ مه‌حمودى كوڕان _ گه‌ڕه‌كى ته‌یراوه
چواره‌م : قوتابخانه‌ى شاسوراى بنه‌ڕه‌تى _ گه‌ڕه‌كى باداوان
پێنجه‌م قوتابخانه‌ى برایى بنه‌ڕه‌تى _ گه‌ڕه‌كى ته‌یراوه
له‌م باره‌وه هه‌مزه محمه‌د به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی kdp ڕاگه‌یاند سه‌رجه‌م ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى ئه‌مساڵ و ساڵى پار ده‌توانن ئه‌و فۆڕمه وه‌ربگرن گووتى داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین قه‌ره‌باڵغى له بنكه‌كان دروست نه‌كه‌ن چونكه تا 10 ڕۆژ دابه‌شكردنى فۆڕم به‌رده‌وامى هه‌یه .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه حسێن كاكل به‌رپرسى ئامارى گشتى هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی kdp ڕاگه‌یاند له ڕۆژى 10/7/2012 وه فۆڕمى دامه‌زراندنى زانكۆ و په‌یمانگاكان له هه‌ولێر دابه‌ش كراوه گوتى :" ده‌بێت هه‌ر ده‌رچوویه‌كى زانكۆ بڕوانامه‌ى ده‌رچوون یان كارتى پشگیرى كردنى بیمه‌ى بێ كارى له‌كاتى وه‌رگرتنى فۆڕم له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت ".




