٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

17 پاسەوانی سنووری ئێران كوژران و ئێرانیش 17 كەسی بەلوچیی لە سێدارەدا

سەرچاوە: KDP.info

ئێران – KDP.info/ لە هێرشێكی گروپە چەكدارەكاندا بۆ سەر بارەگای پاسەوانانی سنوریی سراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان؛ 17 پاسەوانی ئێرانی كوژران. 7 پاسەوان بریندار و نزیكەی 7ی دیكەش بە دیل گیران و لە كاردانەوەیەكیشدا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ئێرانیش 16 بەرهەڵستكاریی بەلوچیی لە سێدارەدا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی دەویچە وێلە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ گروپێكی چەكدار هێرشیان كردە سەر بنكەی پاسەوانانی سنووری هێزەكانی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و دواتریش شەڕ لە نێوان هەردوولا روویدا و لە ئەنجامدا 17 پاسەوانی ئێرانی كوژران.

هیدایەتوللە میرمرادزهی نوێنەی خڵكی سراوان لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند كە هێرشبەرەكان بەرهەڵستكارانی حكوومەت بوون و وێرای كوشتنی 17 پاسەوانی سنوور؛ 7 پاسەوانی دیكەش برینداربوونە. هەروەها راشیگەیاند كە لێكۆلینەوە لەرووداوەكە دەستیپێكردووە.

 بەپێی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانیش لەو شەڕ و پێكدادنەدا چەكدارەكان نزیكەی 8 پاسەوانی دیكەیان رفاندووە.

لە چوارچێوەی ئەم هێرشەشدا؛ محەمەد مەرزیە دەقایقی دادوەری گشتی شۆرش لە زاهێدان بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاند كە لە وەلامدانەوەی كوشتنی ئەو 17 پاسەوانەی ئێران؛ 16 كەسی بەرهەڵستكاری حكوومەتیان لەسێدارە داوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار