٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خۆپیشاندان لە هەكاری

سەرچاوە: KDP.info

هەكاری- KDP.info/  شەوی پێنجشەممە گروپێك لە هەكاری بە بیانوی وەڵام نەدانەوەی پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا، بە داواكارییەكانیان خۆپیشاندانیان ساز كرد و رێگای دەورووبەری گەڕەكی پەهلێڤانیان داخست.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە شەوی رابردوو گروپێك لە هەكاری بۆ پرۆتستۆ كردنی پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا دەستی بە خۆپیشاندان كردووە و بە هۆی هێرشی پۆلیس بۆ سەر خۆپیشاندەرەكان شەڕ و پێكدادان رووی داوە.

گروپ سەرەڕای داخستنی رێگاكانی ئەو گەڕەكە هاوكات بە بەرد و دار هێرشی پۆلیسان كرد. بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران پۆلیسیش گازی فرمێسكڕێژی بەكار هێنا. پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لە نێو كۆڵانەكانی هەكاریدا بەردەوامە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار