ئاسۆ عه‌لی : ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژی سوتانی په‌یكه‌ری ئازادی كرا جوڵانه‌وه‌یه‌كی جوان بوو

هه‌ولێر KDP.info_/چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژی سوتاندنی په‌یكه‌ره‌كه ئه‌نجام درا زۆر باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی له كوردستان به‌رته‌سك نه‌كرێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری پاركی ئازادیش ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
دوابه‌دوای شكاندنی گۆمه‌زی شێركۆ بێكه‌س و سوتاندنی په‌یكه‌ری خۆشه ویستی و وشككردنی داره‌كانی په‌یكه‌ری ئازادی ناڕه‌زایی له ناو ڕۆژنامه نووسان و ڕۆشنبیرانی كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا ئاسۆ عه‌لی چاودێری سیاسی بۆKDP.info گوتی :" دوای ئه‌و ڕووداوه په‌رچه‌كرداری ماچ كردن كارتێكه فشار بوو بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌یی له ئازادیكه‌سی ده‌كرێت و جوڵانه‌وه‌یه‌كی جوان بوو، بۆیه ئه‌وه په‌یامێك بوو بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئازادیه داڕێژراوه‌ی كه ئیتر كۆمه‌ڵگا ناتوانێت به‌و شێوه قاڵیداڕێژراوه به‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر تاكه‌كاندا له كاتێكدا وڵاتێكی وه‌كو تونس تائێستاش نه‌توانرا ئازادی كه‌سیه‌كان به‌رته‌سك بكرێته‌وه وتاێستاش خه‌ڵكی له تێكۆشانی خۆیاندان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌زا ره‌زا، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پاركی ئازادی رایگه‌یاند: "به هه‌موو دۆستان و هاوڕێیان و خه‌ڵكی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌م راده‌گه‌یه‌نم له (23ی تشرینی یه‌كه‌می 2013) ده‌ستم له لێبرسراوێتی ( پاركی ئازادی ) كێشایه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره سه‌ره‌كیانه".
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی وتی: "وشكبوونی شه‌ش داری شاتووی گه‌وره به‌هۆی نه‌وت خستنه ژێریان به‌مه‌به‌ست، له 19-8-2013، سوتاندنی په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستی له به‌رواری 11-10-2013، شكاندنی گڵكۆی گۆڕی شاعیریكورد (شێركۆ بێكه‌س) له 15-10-2013".
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پاركی ئازادی راشیگه‌یاند: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م هه‌ڵهاتن نیه له‌كێشه‌كان، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و ئینسانی كردوومه،، خۆم به به‌ربرسیار ده‌زانم به‌رامبه‌ر به‌و كاره دزێوانه و مه‌حكومی ده‌كه‌م، داواكارم ئه‌و ده‌سته ره‌شه ئاشكرا بكرێت و بدرێت به دادگا




