٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سێ پەرلەمانتاری بەدەپە بە رەسمی لە بەدەپە جیا بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ هەر یەك لە سەباحەت توونجەل، ئەرتوغروڵ كوركچی و سڕی سورەیا ئوندەر رۆژی چوارشەممە دەستلەكار كێشانەوەی خۆیان لە بەدەپە پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حاكیمیەت بڵاویكردەوە كە لەگەڵ نزیك بوونەوەی كۆنگرەی پارتی دیموكراتیكی گەلان سێ پەرلەمانتاری ئەستەنبۆڵی بەدەپە سەباحەت توونجەل، سڕی سورەیا ئوندەر و ئەرتوغروڵ كوركچی دەستلەكار كێشانەوەی خۆیان لە بەدەپە پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كردووە.

بڕیارە ئەو سێ پەرلەمانتارەی بەدەپە دوای دامەزراندنی پارتی دیموكراتیكی گەلان، لە سەر ناوی ئەو پارتە لە پەرلەمانی توركیا درێژە بە كار و چالاكییەكانی خۆیان بدەن.

پارتی دیموكراتیكی گەلان پارتییەكی سیاسییە كە بە هاوبەشی كورد و گرووپە چەپگەرەكانی توركیا دادەمەزرێ و لە هەڵبژاردنی داهاتووی توركیادا كورد لە ناوچە كوردنشینەكان لە سەر ناوی بەدەپە و لە رۆژئاوای توركیایش لە سەر ناوی پارتی دیموكراتیكی گەلان بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار