٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاڵتان تان: ئەگەر هوداپار نەبێ منیش نیم

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ پەرلەمانتاری دیاربەكری پارتی ئاشتی و دیموكراسی ئاڵتان تان رایگەیاند كە ئەگەر بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی ئیسلامی دیموكراتیك هەر هەمووی لایەن و گرووپە ئیسلامییەكان بانگهێشت نەكرێن ئەوا كۆنگرەكە ناتوانێ بگاتە ئامانجی خۆی.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە ئاڵتان تان داوای كردووە هەمووی گروپ و لایەنە ئیسلامییەكانی توركیا بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی ئیسلامی دیموكراتیك كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە دیاربەكر ساز بكرێ بانگهێشت بكرن.

ئاڵتان تان ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر گروپ و پارتە ئیسلامییەكان بە تایبەتی هوداپار بۆ ئەو كۆنگرەیە بانگهێشت نەكرێن ئەوا ئەویش بەشداری لەو كۆنگرەیە ناكات.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە ئاڵتان تان رۆژی دووشەممە داوای كردبوو كە جەماعەتی فەتحوڵلا گولەنیش بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی ئیسلامی دیموكراتیك بانگهێشت بكرێ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار