٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسێن چەلیك: توركیا لە ژێر دەسەڵاتی سەربازی نەماوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ جێگری سەرۆكی گشتی ئاكەپە و گوتەبێژی ئەو پارتە حوسێن چەلیك رایگەیاند كە توركیا گۆڕانی زۆری بە سەردا هاتووە و وەكو توركیای پێشوو نییە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رەسمی ئاكەپە بڵاویكردەوە كە حوسێن چەلیك لە میانی دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا باسی گۆڕانكارییەكانی توركیای كردووە و رایگەیاندووە كە توركیا زۆر گۆڕاوە و توركیای پێشوو نییە.

چەلیك جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە توركیا لە ژێر وەسایەت و دەسەڵاتی سەربازی رزگاری بووە و لە رووی دیموكراسی و سیستەمی سیاسیدا توركیا گۆڕانكاری زۆر گرنگی تێیادا كراوە و زەحمەتە كە توركیا جارێكی دیكە بكەوێتەوە ژێر دەسەڵاتی هیچ هێز و لایەنێك.

حوسێن چەلیك لە بەشێكی دیكەی گوتەكانی خۆیدا رەخنەی توندی ئاراستەی سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرەستی توركیا دەوڵەت باخچەلی كردووە و گوتوویەتی: دەوڵەت باخچەلی راستەوخۆ دەستی بە تەشهیر كردن و ناوزڕاندنی بەرپرسانی ئاكەپە كردووە و ئەمە بووەتە بەشێكی ژیانی سیاسی سەرۆكی مەهەپە، بۆیە ئاكەپە هیچ جۆرە گرنگییەك بەو جۆرە لێدوانانە نادات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار