به‌شێکی زۆر له مادده کیمیاییه‌کانی سووریا بۆ خاکی نۆڕوێژ ده‌گوازرێته‌وه

ئۆسلۆ - KDP.info/ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ ڕایگه‌یاند: به دواداچوون بۆ داواکاری واشنتۆن و مۆسکۆ ده‌کات که داوایان کردووه، به‌شێکی زۆر له مادده کیمیاییه‌کانی سووریا بۆ خاکی وڵاته‌که‌یان بگوازرێته‌وه و له‌وێ له‌ناوببردرێن، بح ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حکوومه‌تی نۆروێژ به‌مزووانه ئه‌و داواکارییه تاوتوێ ده‌کات.که‌ناڵی ڕووسیا ئه‌لیه‌وم له زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ بڵاویکرده‌وه: که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌که کیمیاییه‌کان به‌رپرسی دۆسیه‌ی کیمیایی سووریا‌ن و ئه‌وان مه‌یلیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌موو ماددە کیمیاییه‌کانی سووریا له یەک شوێن له‌ناو بچن و هەربۆیە داوا له ده‌وڵه‌تی نۆروێژ کراوه به‌شێکی زۆر لەو ماددانە له خاکی وڵاته‌که‌ی له‌ناو ببات.ئاماژەی بەوەش دا کە ئۆسلۆ لەگەڵ ناردنی زۆربەی ماددەی کیمیاییەکانی سووریا بۆ نۆروێژ نییە، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له گازی خه‌رده‌ل و دیکه‌ی مادده کیمیاییه‌کانی سووریا که هێشتا پیتاندنی له‌سه‌ر نه‌کراوه، تاوتوێ ده‌کات.پێشتر وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا داوایان له به‌رپرسانی نۆروێژ کردبوو تا گواستنه‌وه‌ی 3500 ته‌ن گازی سارین و 50 ته‌ن گازی خه‌رده‌لی سوپای سووریا بۆ له‌ناوبردن له خاکی خۆی، قبووڵ بکات.




