ئۆجه‌لان : ده‌مه‌وێت دیدار له گه‌ل پارته‌كه‌م و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیاكان بكه‌م

تورکیا - KDP.info/ رابه‌ری به‌ندکراوی پارتی کریکارانی کوردستان په‌که‌که له دوا نامه‌یدا بۆ حكوومه‌تی توركیا ئاشكرای كردووه که ئه‌گه‌ر یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کداران بۆ ماڵه‌وه ده‌ربكرێت، ئه‌وا ئه‌هو ده‌توانێت په‌كه‌كه له چیا بێنێته خواره‌وه.به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی توركی: هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی به‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له لێدوانێكی دا ده‌رباره‌ی دوا نامه‌ی سه‌رۆكی به‌ندكراوی په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بۆ حكوومه‌تی توركیا رایگه‌یاندووه: ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ی دوپاتكردۆته‌وه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی توركیا یاسایه‌ك ده‌ربكات له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ریلاكان بۆ ماڵه‌وه، ئه‌و ده‌توانێت چه‌کدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له چیاكانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان بێنێته خواره‌وه، به‌ڵام ده‌میرتاش رایگه‌یاندوه: ئۆجه‌لان له نامه‌كه‌ی خۆیدا بۆ حكوومه‌ت سێ داواكاری پێشكه‌شكردوه و دووپاتی كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م داواكارییانه بدرێته‌وه ئه‌وا قۆناغه‌كه به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین، ئه‌گه‌ر وه‌فدی حكوومه‌ت سه‌ردانم نه‌كات ئه‌وا ئه‌مه به قبوڵ نه‌كردنی داواكارییه‌كان لێكده‌ده‌مه‌وه و راشیگه‌یاندوه: من ئاماده‌م په‌كه‌كه له چیا بێنمه خواره‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئێوه ده‌ركردنی یاسایه‌كه له‌مباره‌یه‌وه.ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شی رایگه‌یاندووه: من چاوه‌ڕێی لێبوردنی گشتی نیم له توركیا، به‌ڵام ده‌توانرێت ئاسانكاری بكرێت بۆ هه‌ركه‌سێك كه توانای نه‌هێشتنی توندوتیژی هه‌یه، ئه‌و ئاسانكارییه‌ی من داوای ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه بتوانم دیدار له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌م و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیاكان بكه‌م له ئیمرالی.




