ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران 120 ملیار دینار به‌کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌دات

به‌غدا - KDP.info/ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر سلفه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بۆ كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان نیشانداوه، سه‌فا موسه‌وى گوته‌بێژى فه‌رمى به‌ناوى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر سلفه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بۆ كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به بڕى (120) ملیار دینارى عێراقى بۆ سه‌رخستنى پرۆژه‌ى تۆمار و وردبینى ئه‌لیكترۆنى داوه، موسه‌وى به ماڵپه‌ری کۆمسیۆنی راگه‌یاندووه: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رازى بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌ستێت به پێدانى سلفه به كۆمیسیۆن به بڕى (120) ملیار دینارى عێراقى به ته‌رخانكردن و دابینكردنى پێشوترى كۆمیسیۆنیش ، له میزانیه‌ى ساڵى 2014 به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى كۆمیسیۆن هه‌ستێت به گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (ئاندرا)ى ئیسپانى به‌پێى مناقه‌صاتى ژماره 5/I/D2013 و بڕى (129.847.238 دۆلار) بۆ ئه‌وه‌ى كۆمیسیۆن پێداویستیه‌كانى تۆمار و وردبینى ئه‌لیكترۆنى دابین بكات. شایه‌نی باسه له وا بریاره له 30 نیسانی ساڵی 2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سازبکرێت.




